30.2 C
Sulaymaniyah
ئه‌یلول 8, 2024
مارکێتینگ

تەحەدای ڕازیکردنی دڵی کڕیار !

تەحەدای ڕازیکردنی دڵی کڕیار !

بێ گومان گۆڕینی بۆچوونی کڕیاران تەحەدایەکە پێویستە خاوەن کار و سەرپەرشتیارانی کار هەموو هەوڵێکیانی لە پێناو دا بدەن بۆیە لێرەدا چەند ستراتیژییەک بۆ ڕاکێشان و گۆڕینی هەڵوێستی کڕیاران دەخەینەڕوو کە سوودی گەورەیان لە باشتر کردنی ڕێڕەوەی فرۆس دەبێت …. :

١. پێدانی زانیاری ڕوون و بەسوود دەتوانێت یارمەتی دەر بێت لە گۆڕینی بیروڕای کڕیاران دا.
٢. بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕیار بە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کڕیارەکان دەتوانێت قەناعەتیان پێبکات کە متمانەت پێبکەن.
٣. چیرۆکی سەرکەوتن و ئەزموونی کەسانی دیکە دەتوانێت یارمەتی کڕیارەکانت بدات بیروڕایان بگۆڕێت.
٤. پێشکەشکردنی داشکاندن و ئۆفەری تایبەت و بەرنامەی پاداشت دەتوانێت هانی کڕیاران بدات بۆ کڕین و بەکارهێنانی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت.
٥ .پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیارەکان و بیستنی بۆچوونەکانیان دەتوانێت متمانەی زیاتریان پێببەخشێت و لە کۆتاییدا بۆچوونەکانیان بگۆڕێت.
٦. دروستکردنی ئەزموونێکی ناوازە و بەنرخ بۆ کڕیاران دەتوانێت هانیان بدات بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تۆ و بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت.

بە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژیانە و بەکارهێنانی ستراتیژییە دروستەکان، دەتوانیت کڕیارەکان ڕازی بکەیت کە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت بگۆڕن.

پۆستە پەیوەندیدارەکان

زۆر جار ئێمە خۆمان هۆکارین لە وێرانی و خراپی بارودۆخی ئەو بازاڕەی کە هەمانە …

leaders guide

بەڕێوەبەرە ئەختەبوتیەکان

leaders guide

هەندێ کات ڕێژەی فرۆش پەیوەندی بە ڕادەی قەناعەت و ڕازی بوونی خاوەن کار یا فرۆشیارەوە هەیە بۆ ئەو ئاستە فرۆشتنەی کە چاوەروان دەکات پێی بگات.

leaders guide