بەڕێوەبەرە ئەختەبوتیەکان
هێشتا کەسانێک هەن کە بەڕاستی پێیان وایە ئەگەر بتەوێت شتێک بە باشی بکەیت، باشترە خۆت بیکەیت. بە دەگمەن دەبنە سەرکردەیەکی باش و لێهاتوو، چونکە زۆرجار بەزەحمەت بەرپرسیارێتی دەدەنە ژێردەستەکانیان ، بۆیە شەو و ڕۆژ کار دەکەن و تەنانەت هەندێک ئەرکیش لە ماڵەوە ئەنجام دەدەن.
ئەمانە ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە وەک دەستلەکارکێشانەوە و داوای خانەنشینی و گواستنەوە بۆ کارێکی تر بۆیە زۆرجار بێزار دەبن لە ئەنجامدانی ئەم کارانە و زۆر بە دەگمەن چاوەڕێی پلەبەرزکردنەوە دەکەن چونکە دەرفەتیان پێنادرێت توانا و لێهاتووییەکانیان تاقیبکەنەوە.
تایبەتمەندییەکی تری سەرکردە ئەختەبوتیەکان ئەوەیە بە دەگمەن دوای چەند ڕۆژێک لە کارکردن یان پشوویەکی دوو ڕۆژە پشوویەکی درێژ وەردەگرن.
ئەگەر تۆ بەم شێوەیەیت، من زیاتر خەمی تەندروستی خۆتمە پێش تەندروستی ڕێکخراوەکەت، چونکە ئەم مۆدێلە بەڕێوەبردنە جگە لە بێزاری و داڕمانی لایەنی دەروونی و جەستەیی هیچ دەستکەوتێکی تری نییە.