زۆر جار ئێمە خۆمان هۆکارین لە وێرانی و خراپی بارودۆخی ئەو بازاڕەی کە هەمانە …
وەکو پێشتریش باسمان کرد کاتێک فاست فودێک کە هەمان خزمەتی هاوشێوەی من پێشکەش دەکات و لەمن ناشترە زۆر شت هۆکارە کە ڕکابەرەکانت لە بازاڕەکەدا جێبەجێی دەکەن و تۆ نایکەیت.
دروستکردنی بازاڕێکی باش و هەمیشەیی بۆ کارەکەت پێویستی بە هەنگاوی بەردەوام و ستراتیژی و کاریگەر هەیە …
لە خوارەوە چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو بۆ دروستکردنی بازاڕێکی بەردەوام و سەرکەوتوو بۆ کارەکەت :
سەرەتا دەبێت بە وردی بازاڕی ئامانج و پێداویستی کڕیارەکانت دەستنیشان بکەیت.
دڵنیابوون لە کوالێتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتان گرنگییەکی زۆری هەیە.
دروستکردنی ئەزموونێکی ئەرێنی و ناوازە بۆ کڕیاران وەک هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڕاکێشان و هێشتنەوەیان.
بەکارهێنانی شێوازی بەبازاڕکردنی ئامانجدار دەتوانێت یارمەتی دەرە بازاڕێکی جێگیر و هەمیشەیی دروست بکەیت.
پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی نایابی دوای فرۆشتن بۆ پشتگیری کڕیاران دەتوانێت متمانە و دڵسۆزییان زیاد بکات.
دروستکردنی براندێکی بەهێز.
پێشکەشکردنی بەرهەم یان خزمەتگوزاری نوێ و نوێکراوە.
بە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژانە و گرنگیدان بە پێداویستی کڕیاران، دەتوانیت بازاڕەکەت بەهێز بکەیت و بازاڕێکی سەقامگیر و هەمیشەیی بۆ کارەکەت دروست بکەیت.