11.8 C
Sulaymaniyah
تشرینی دووه‌م 10, 2024
یاسایی

ئایا چالاکی بۆ کۆمپانیا زیاد دەکرێت؟

ئایا چالاکی بۆ کۆمپانیا زیاد دەکرێت؟

 

لە دونیای کاردا خەڵکێکی زۆر ڕووبەڕووی ئەو گرفتە دەبنەوە، ئەویش ئەوەیە کە تازە کۆمپانیایەکت دامەزراندووە و چالاکییەکی دیاریکراوی هەیە، یان دەمێکە ئەو کۆمپانیایەت هەیە و ئێستا سنوری کارەکانت فراوان بووە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان پێت دەڵێن تۆ مۆڵەتی ئەو کارانەت نییە چونکە لەدەرەوەی چالاکییەکانی کۆمپانیاکەتە.

لەوانەیە لەم حاڵەتەدا بیر لەفرۆشتن یان داخستنی کۆمپانیاکەت بکەیتەوە، بەڵام پێویست بەمانە ناکات، بەڵکو دەتوانیت چالاکیی دیکە زیادبکەیت بۆسەر چالاکیی کۆمپانیاکەت بەو شێوەیەی کەخۆت مەبەستتە لەچوارچێوەی یاسادا، ئەمەش بەپێی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی کارگێڕی و یاسایی دەبێت و لەدوای زیادکردنی چالاکیی نوێ بۆ کۆمپانیاکەت بەئاسانی مۆڵەتت پێ دەدرێت بۆ کارکردن لەو بوارەی کەپێشتر نەتدەتوانی کاری تێدا بکەیت.

ئەمەش ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆخاوەنکارەکان هەتا بتوانن بەشێوەیەکی باش پیادەی چالاکییە بازرگانییەکانیان بکەن.

پۆستە پەیوەندیدارەکان

پێشتر زانیوتە ئەم کارە دەبێتە هۆی فەسڵکردنی کارمەند؟

leaders guide

ئاگاداری ئەم خاڵە بە، بەر لەداخستنی شوێنکارەکەت!

leaders guide

ئەمەت زانیوە لەسەر مۆڵەتی کارکردن؟

leaders guide