ئاگاداری ئەم خاڵە بە، بەر لەداخستنی شوێنکارەکەت!
بزنسێکت هەیە کارگەیە یان هەر شوێنکارێکە،
مۆڵەتی فەرمیت لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتووە و ماوەیەک ئیشت تێدا کردووە، بەڵام دواتر بەهۆی بێ بازاڕی یان هەر هۆکارێکی تر شوێنەکەت داخستووە و کاری تێدا ناکەیت.
لەم حاڵەتەدا دەبێت ئاگاداربیت کە تەنها داخستنی دەرگای شوێنکارەکەت بەس نییە، بەڵکو بۆئەوەی پارێزراوبیت لەڕووی یاساییەوە ئەوا دەبێت بە فەرمی مامەڵەی داخستن و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنکارەکەت بکەیت و دۆسیەکانی شوێنەکەت لە بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دابخەیت، ئەگەر وا نەکەیت ئەوا وەکو ئەوەی ڕۆژانە بەبەردەوامی کاربکەیت باج لەسەر شوێنەکەت هەژمار دەکرێت و قەرزار دەبیت و بڕێکی زۆر قەرزت لەسەر کەڵەکە دەبێت کە دەبێت بیاندەیتەوە.