پێشتر زانیوتە ئەم کارە دەبێتە هۆی فەسڵکردنی کارمەند؟
لەناو ژینگەی کاردا چەندین کێشە و ناکۆکی لەنێوان کارمەند و خاوەنکار یاخود کارمەند و کارمەنددا درووست دەبێت، جا هەیانە کێشەی بچووکە و ئاسان چارەسەر دەکرێت، هەشیانە گرفتی گەورەیە و کاریگەریی گەورە لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت، یەکێک لەو بابەتانە مەسەلەی متمانەیە.
ئەگەر کارمەند نهێنــیـیەک لەنهێنییەکانی کارەکەیی بردە دەرەوە و ئاشکرای کرد و ئەو ئاشکراکردنەش بووە هۆی ئەوەی زیانێک بەخاوەنکار بگات، جا زیانەکە مادی بێت (وەک هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێک و لەدەستدانی بڕە پارەیەک بەو هۆیەوە) یان مەعنەوی بێت (بۆ نموونه زیان بەناوبانگی ئەو دامەزراوەیە بگەیەنێت کە کاری لێدەکات) لەم حاڵەتەدا یاسا نەک پارێزگاری لەکارمەند ناکات بەڵکو بەپێی یاسا سزای کارمەندەکە (فصل کردن)ـە
ئەمەش بۆ پاراستنی مافی خاوەنکارە لەوەی کارمەندەکانی بەدڵسۆزی کاری بۆ بکەن و شوێنی کارەکەیان وەکو ماڵی خۆیان سەیر بکەن و نهێنییەکانی بپارێزن، هەروەها بۆ چەسپاندنی سیفەتی (التبعیە) یشە کە بەپێی یاسا دەبێت کارمەند بەپێی ئاراستەکردن و بەڕێوەبردنی خاوەنکار ئیش و کارەکان ئەنجام بدات، وە بۆئەوەشە خاوەنکار و دامەزراوەکەی بپارێزێت لەزیانپێگەیاندن لەلایەن کارمەندەکانی خۆیەوە، چونکە بردنە دەرەوەی نهێنی گورزێکی کوشندەیە بۆ هەر دامەزراوەیەک.