نیسان 26, 2025
یاسایی

ئەمەت زانیوە لەسەر مۆڵەتی کارکردن؟

ئەمەت زانیوە لەسەر مۆڵەتی کارکردن؟

 

کۆمپانیایەکت دامەزراندووە و دەتەوێت لەبوارێکی دیاریکراودا دەست بەکارکردن بکەیت و بەرهەم یاخود خزمەتگوزارییەکانت بخەیتە بازاڕەوە.

پاش تەواوکردنی ڕێککارە یاساییەکان بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیاکەت وەرگرتووە و دۆسیەت بۆ کراوەتەوە لەبەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان و ڕاستەوخۆ دەست دەکەیت بەکارکردن چونکە بڕوانامەت هەیە.

بەڵام ئەمە هەڵەیە!

چونکە کۆمپانیا سەرەڕای هەبووی بڕوانامە هێشتا ناتوانێت هیچ جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدات هەتا مۆڵەتی نەبێت لە وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار، بۆ نموونە کۆمپانیایەکی زراعی ت هەیە دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی کشتوکاڵ وەربگریت، کۆمپانیایەکی بواری ئۆتۆمبێلت هەیە دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگریت، ئەوکات دەتوانیت بەبێ کێشە لەبوارەکەی خۆت کاربکەیت و چالاکییەکانت ئەنجام بدەیت، بەڵام ئەوەت لەبیرنەچێت کە مۆڵەتیش کاتی هەیە و دەبێت ساڵانە نوێبکرێتەوە.

 

 

 

پۆستە پەیوەندیدارەکان

پێشتر زانیوتە ئەم کارە دەبێتە هۆی فەسڵکردنی کارمەند؟

leaders guide

ئاگاداری ئەم خاڵە بە، بەر لەداخستنی شوێنکارەکەت!

leaders guide

ئایا چالاکی بۆ کۆمپانیا زیاد دەکرێت؟

leaders guide