نیسان 26, 2025
مارکێتینگ

هونەری وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکانی کڕیاران

هونەری وەڵامدانەوەی پەیوەندیەکانی کڕیاران : –

 

فرۆشیار و خاوەن فرۆشگاکان هەموو هەوڵێکیان لە پێناو ئەوەدایە فرۆشێکی سەرکەوتوویان هەبێ و ئەو ڕێنجەی داینناوە لە فرۆشتن پێی بگەن لە پێناو گەشتن بەمە زۆر هەنگاوی کرداری هەیە ئەبێ ئەنجامی بدەن و لە ناو ئەم هەنگاوە کرداریانە دا چاودێری کردنی وەڵام دانەوەی پەیوەندی کڕیارانە چ ڕووبە ڕوو یان ئۆنلاین یان تەلەفوونی.

ئەم ئەرکە زۆر جار بە کارمەندان دەسپێردریت و چەند کارمەندێک بۆ هەر بوارێک لە بوارەکان تەرخان دەکرێت،زۆربەی جاریش بە تایبەت لە پڕۆژە بچوک و مام ناوەندەکان دا خاوەن پڕۆژە خۆی بەم ئەرکە هەڵدەستێت ئەم حاڵەتەش زۆر جار جێکەوتەی نەرینی لە سەر کارەکە بە جێ دەهێڵێت.

لە هەر حاڵەتێک لەم حاڵەتانەی سەرەوەدا نابێت ئەوە لە بیر بکرێت کە پڕۆژەکان کۆمەڵێک تێچوویان لەسەرە تا ئەگاتە ئەو قۆناغەی کڕیارێک پەیوەندی پێیانەوە بکات.

بۆیە ئەبێ بە گرنگیەوە تەماشای بکرێت و بکرێتە ڕێگایەک بۆ ئەوەی لە ڕێیەوە فرۆش ئەنجام بدرێت و لەم ڕێیەشەوە ڕەزامەندی کڕیار بە دەست بخرێت.

کۆمەڵێ خاڵی گرنگ هەیە بۆ گرێ دانی هەر پەیوەندیەکی سەرکەوتوو …

 

  • مەرجە خۆناساندنێک لە لایەن کارمەندی دیاری کراوە وە ئەنجام بدرێت(من ناوم ….. کارمەندی بەشی ….. لە دامەزراوەی ….. فەرموون چۆن ئەتوانم هاوکارتان بم ).
  • ئەگەر پەیوەندیەکە پەیوەندیەکی کت و پڕ نەبوو وا باشترە زانیاریەکت لە سەر ئەو کەسە هەبێ پەیوەندی پێوە کردوویت.
  • پێویستە ژیرانە گوێی لێ بگرێت و بزانیت داخوازیەکانی چین و پرسیاری کورت و کاریگەر بکەیت و مرونەت هەبێت لە وەڵام دانەوە.
  • پێویستە تاڕادەیەکی زۆر باش شارەزاییت هەبێت لە بوارە تەکنیکیەکان و زانیاری تەکنیکی هەبێت لەسەر ئەو کارەی کۆمپانیا و دامەزراوەکە پێی هەڵدەستێت.
  • ئەبێت شارەزا هەبێت لە مەمەڵە و گفتوگو و هونەری قەناعەت پێ کردن بێت و زانیاری لە سەر بازاڕ و ڕکابەرەکانی هەبێت.
  • پێویستە ڕێز لە کڕیار بگرێت و لە دوای پەیوەندیەکە پابەند بێت بە بەڵێنەکانت بە کڕیار.

پۆستە پەیوەندیدارەکان

زۆر جار ئێمە خۆمان هۆکارین لە وێرانی و خراپی بارودۆخی ئەو بازاڕەی کە هەمانە …

leaders guide

بەڕێوەبەرە ئەختەبوتیەکان

leaders guide

تەحەدای ڕازیکردنی دڵی کڕیار !

leaders guide