گرێبەستی کارمەند بە هەر زمانێک بنووسرێت ئاساییە؟
خاوەنکارێکمان هەیە، کە خاوەندارێتیی کۆمپانیایەکی ڕێکوپێک دەکات و سیستمێکی بەڕێوەبردنی باش و ڕێکخراوی هەیە، لەگەڵ ئەمانەدا کارمەندی باش و زمانزانی هەیە و هەمووشت لە کۆمپانیاکەی بەپێی سیستم و بە زمانی ئینگلیزییە، تەنانەت گرێبەستی کارمەندەکانیشیان هەر بە زمانی ئینگلیزییە.
دەزانیت ئەمە هەڵەیە لەڕووی یاساییەوە؟
چونکە بەپێی (یاسای کار) ی بەرکار لەهەرێمی کوردستان هیچ گرێبەست و مستمسکێک کاری پێناکرێت و ئیعتیباری نییە ئەگەر بەزمانی عەرەبی یاخود کوردی نەبێت.
بۆیە ئەگەر سبەی ململانێیەک لەنێوان کرێکار و خاوەنکاردا درووست ببێت لەبەردەم (دادگای کار) ئەوا ئەو گرێبەستە نابێتە بەڵگە بۆ هیچ لایەنێکیان و هیچ هێزێکی یاسایی نییە.
کەواتە هەر شتێک لەناو دامەزراوەکەت بە زمانی بیانی بێت نابێت گرێبەستی کارمەندەکانت بەزمانی بیانی بێت چونکە دەقی ڕاشکاوی یاسایی لەسەر هاتووە و لادان لێی دەبێتە هۆی زیانپێگەیاندنی دامەزراوەکەت.