18.7 C
Sulaymaniyah
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2024
مارکێتینگ

دەرەنجامی گوێڕایەڵی و گوێگرتن لە خواست و ویستی کڕیار

دەرەنجامی گوێڕایەڵی و گوێگرتن لە خواست و ویستی کڕیار : –

لە ڕاستی زانینی خواست و ویستەکانی کڕیار و گوێگرتن لێیان دەرەنجامی ئەرێنی زۆر باش بە جێ دەهێڵێت کە کاریگەری لە سەر ناوناوبانگی کۆمپانیا و فرۆشیاران بە جێ ئەهێڵێت.

 

لە دەرەنجامە باشەکانی ئەکرێ ئەمانە بن : –
  • بەرز بوونەوەی ئاستی ڕەزامەندی کڕیار لەو کاڵا و خزمەت گوزاریەی پێشکەشی کراوە لە ئەنجامی ئەمەش کڕیارێکی هەمیشەیی دروست ئەبێت کە وەفایەکی زۆری بۆ دامەزراوەکە ئەبێت.

 

  • دروست بوونی پەیوەندیەکی بەردەوامی بەهێز کە لە هیچ هەلومەرجێک دا دەست بەرداری دامەزراوەکە نابن و بەمەش کڕیارە وەفادارەکان لە زیاد بوون دا دەبن.

 

  • ڕێگر دەبێت لە لەدەست چوونی کڕیار بە هۆکاری ئەوەی ئەزانرێت خواست و ویست و کێشەی کڕیارەکان کامانەن جگە لەمانە ئەتوانن پێش بینی بۆ خواستی داهاتووی کریارەکانیش بکەن.

 

  • باشتر ئەتوانن عەرزی خۆیان بکەن و لە بازاڕ دا خۆیان بنوێنن ئەمەش نەتیجەی فرۆشێکی زۆر و پاشان و سودێکی بەرزتر ئەبێت.

پۆستە پەیوەندیدارەکان

زۆر جار ئێمە خۆمان هۆکارین لە وێرانی و خراپی بارودۆخی ئەو بازاڕەی کە هەمانە …

leaders guide

بەڕێوەبەرە ئەختەبوتیەکان

leaders guide

تەحەدای ڕازیکردنی دڵی کڕیار !

leaders guide