نیسان 26, 2025
یاسایی

سەرپێچیکردنی کارمەند

هەرکات بتەوێت دەتوانیت سزای سەرپێچیی کارمەند بدەیت؟

 

تۆ خاوەنکارێکیت و کارمەندێکت هەیە سەرپێچییەکی ئەنجامداوە کە شایەنی ئەوەیە سزای بدەیت تۆش سەرت قاڵە، دوای مانگێک دێیت تۆمەتباری دەکەیت بەوەی سەرپێچیی ئەنجامداوە و بەپێی مخالفەکەی سزایەکی گونجاوی دەدەیت، بەڵام ئەمە کارێکی نایاساییە!

ئەوەی کە سزای کارمەند بدەیت لەسەر سەرپێچیکردنی (بەپێی مەرج و ڕێککاری خۆی) کارێکی نایاسایی نییە و مافی خاوەنکارە بۆ پاراستنی دامەزراوەکەی  ئیجرائات بکات، بەڵکو ئەوە نایاساییە کە دوای ئەو ماوەیە سزای بدەیت

چونکە بەپێی یاسا ئەگەر (١٥)  پانزە ڕۆژ تێپەڕێت بەسەر ئەوکاتەی کە بە سەرپێچیی کارمەندەکەت زانیوە ئەوا ئیتر ناتوانیت کارمەندی سەرپێچیکار سزا بدەیت و ئەو مافە لەدەست دەدەیت، ئەمەش وەکو ضمانێک بۆ کارمەند دانراوە لەیاساکەدا هەتا خاوەنکار نەتوانێت هەرکاتێک شتێکی بەرامبەر کارمەندەکەی لەدڵدا بوو بە بیانووی ئەو سەرپێچییە بەدڵی خۆی کارمەند سزا بدات لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە سەرپێچییەکە ڕوویداوە.

پۆستە پەیوەندیدارەکان

پێشتر زانیوتە ئەم کارە دەبێتە هۆی فەسڵکردنی کارمەند؟

leaders guide

ئاگاداری ئەم خاڵە بە، بەر لەداخستنی شوێنکارەکەت!

leaders guide

ئایا چالاکی بۆ کۆمپانیا زیاد دەکرێت؟

leaders guide