ئەپدەیت و کۆپیەکی نوێ لە فرۆشیاران
فرۆشیاری ئەمڕۆ بە بەراورد بە فرۆشیارە کلاسیکیەکان ئەرکێکی قورسیان لە سەر شانە و لە پێناو مانەوە ئەبێ ڕوو بە ڕوی جەنگێکی ماندووکەر ببنەوە و تا بگەنە ئاستێک وەڵامی داخوازی ڕۆژی کڕیاران بدەنەوە بە پاش نەکەون لە فرۆشیارانی هاوشێوە خۆیان.
بە گشتی کۆمەڵێ ئەرک هەیە کە بە ئەنجام دانیان فرۆشیار ئەتوانی لە پێشکەوتنەکان دوا نەکەوێت و هەمیشە وەڵامی نوێی پێ بێت بۆ کڕیاران لە ناویانا : –
- دەرک کردن بە پێشبینی و خواست و ویستی کڕیاران.
- ڕکابەری کردنێکی بەردەوامی زیرەکانەی بازاڕ.
- ئاگادار بوون لە تەکنەلۆجیای نوێ.
- ئاگادار بوون لەو گۆڕانانەی لە سیاسات و یاساکانی دەوڵەت دا ڕوودەدات.
- گۆڕانکاری کردن لە سیاسەت و شێوازی فرۆشتنی پێشتر.